لەبارەی Ipsos iSay ەوە

Ipsos iSay کۆمەڵگایەکە بۆ ئەنجامدانی راپرسی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە و پێشکەشکردنی خەڵات. تەرخانکراوە بۆ دڵنیاییدان لەوەی کە بیر و ڕا بەهادارەکانی تۆ جیاوازییەک دروستدەکات لە کۆمەڵگاکان، هاوڵاتیان و براندەکاندا.

Mobile survey

1. کاریگەرییەک دروستبکە. وا بکە بیروڕاکانت بیستراوبێت.

ڕای تۆ گرنگە، بۆچی شێری ناکەیت؟ لەڕێگەی ڕا دەربڕینتەوە راستەوخۆ کار دەکەیتە سەر ئەو بڕیارانەی کە کۆمپانیا و براندەکان دەیدەن. هەندێکجار ئەو کاریگەرییە لە بابەتی هەواڵەکاندا، یان بەرهەمێکی نوێ لە فرۆشگاکاندا، یان لە ریکلامە نوێیەکان و بەرنامە تەلەڤزئۆنییەکاندا تێبینی دەکەیت.

Star points

2. ڕاکانت شێربکە بە چەندین رێگای ناوازە. Ipsos iSay زیاترە لەوەی کە تەنها هەر راپرسیبێت.

بەڵێ، Ipsos iSay چەندین هەل دەڕەخسێنێت بۆ وەڵامدانەوەی راپرسییە سەرنجڕاکێشەکان، ئەو راپرسییانەی کە بابەتی جیاواز لەخۆ دەگرن. هەر بەوەندەوە ناوەستێت بەڵکو بژاردەکان زۆرن: ئەزموونکردنی بەرهەمی نوێ. بەشداریکردن لە کۆڕبەند و گفتوگۆکاندا بەشێوازی ئۆنلاین. بەشداریکردن لە توێژینەوە لەکاتی بازاڕکردندا. بێگومان، تێبینی و تێچێنەکانی تۆ وەڵامی زۆر پرسیاری جیاواز دەداتەوە و کاریگەریی لەسەر زۆر بڕیاری جیاواز دادەنێت

Be a winner

3. خاڵەکان کۆبکەرەوە و خەڵات بەدەست بهێنە. خاڵەکانت بگۆڕەوە بەو خەڵاتانەی کە بەلای تۆوە گرنگە.

تۆ بەلای Ipsos iSay ەوە گرنگیت. ئەو خەڵاتانەی هەڵیدەبژێریت پێویستە بەلای تۆوە گرنگبن. Ipsos iSay خەڵاتی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات، لەوانە کارتی دیاریی، حەواڵەکردنی پارە، بەخشینی خێر و تەنانەت شمەک و کەلوپەلیش.

Ipsos Logo

Ipsos iSay لەلایەن ئیپسۆسەوە بەڕێوە دەبرێت، ئیپسۆس کۆمپانیایەکی پێشەنگی بواری توێژینەوەی بازاڕە.

ئیپسۆس لەلایەن کەسانی شارەزای بواری توێژینەوەوە خاوەنداری دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت، ئیپسۆس لە ساڵێکدا زیاتر لە 70 ملیۆن چاوپێکەوتن ئەنجامدەدات بۆ زیاتر لە 5000 بریگرتە (عميل) لە زیاتر لە 100 وڵاتدا.

ئیپسۆس لە ساڵی 1975 دامەزراوە، سێهەم گەورەترین کۆمپانیای توێژینەوەیە لە جیهاندا، زیاتر لە 17500 کارمەندی هەیە لە زیاتر لە 80 وڵاتدا. بۆ زانینی زیاتر لەبارەی ئیپسۆسەوە هەروەها لەبارەی ئەوەی کە چۆن تۆ دەتوانیت کاریگەریی دروست بکەیت، تکایە لێرەدا کلیک بکە. لێرەدا کلیک بکە.

Ipsos iSay ئامادەیە بۆ تۆ تاکو کاریگەریی دروست بکەیت.

ئایا تۆ ئامادەیت جیاوازی دروست بکەیت؟ ئێمە دەمانەوێت بیر و ڕا بەپێزەکانت ببیستین.